وەزیری خوێندنی باڵا لیژنەیەکی وەزاری بۆ باوەڕپێکردن و دانپێدانانی زانکۆکان پێکدەهێنێت

ناوخۆ
  • 30-01-2023, 17:41
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"نەعیم عەبوودی " وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،لیژنەیەکی وەزاری سەبارەت بە باوەڕپێکردن و دانپێدانانی زانکۆکان پێکهێنا.
     لەوبارەیەوە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراق ،لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی رایگەیاندوە"نەعیم عەبودی" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پێشوازی لە وەفدێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک بەرپرسی هۆبەی چاودێری و دڵنیایی جۆری و ماموستا لە زانکۆکانی باکوور. 
    بەگوێرەی بەیاننامەکە "عەبودی" جەختی لە گرنگی یەکخستنی نێوان دامەزراوەکانی زانکۆیی و گەیشتن بە ئامانجە زانستی و ئەکادیمییەکان کردۆتەوە ، لە بوارەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەڕووی خزمەتی کۆمەڵایەتی و دابینکردنی خزمەتگوزارییە پەروەردەییەکانەوە.
     ئاماژەی بەوەشکردوە"ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان لەنێوان زانکۆکان بەگشتی و لەگەڵ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی زەمینەیەکی ئەرێنین بۆ کارکردن بەرەو گەشەپێدان و وەڵامدانەوەی گۆڕانکارییەکانی بازاڕی کاری جیهانی کە پێویستی بە نوێکردنەوەی بەردەوامی پرۆگرامە تایبەتمەندەکان هەیە.
    بەیاننامەکە ئاشکراشیکردوە " کە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ، رێنماییداوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی وەزاری بۆ ڕێکخستنی پرۆگرامەکان و هەماهەنگی لەسەر باوەڕپێکردن و دانپێدانانی زانکۆکان و سیستەمی خوێندن ، بەتایبەتی سەبارەت بە مەنهەجی بۆلۆنیا و پێداویستییە زانستی و ئەکادیمییەکانی.