ئۆتۆمبێلێک لە سوریا لە ناوچەی بەرزە تەقیەوە

جیهانی
  • 10-05-2023, 11:10
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە ناوچەی بەرزە لە سوریا تەقیەوە.
    ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا)، لە ڕاپۆرتێکی هەواڵیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداجۆنی بۆی کردووە، ڕایگەیاندووە، "ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە ناوچەی بەرزە (حەمیش) تەقیوەتەوە".
    ئاماژەی بەوەشکردووە، "تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هیچ برینێکەوە نییە کە تۆمارکراوە".