بەرگری شارستانی 20 كەسی ڕزگار كرد كە منداڵیشی تیابوو لەڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لەبەغدا

ئەمنی
  • 8-05-2023, 19:52
  • +A -A

    بەغدا-  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند، توانیویانە 20 كەس ڕزگاربكەن كە منداڵیشیان تێدایە لە ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوەیان لەناو هۆتێلێك لە ناوەڕاستی بەغدا.
    بەڕێوەبەرایەتیەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە: تیمەكانی بەرگری شارستانی سەركەوتووبوون لە ڕزگاركردنی زیاتر لە بیست كەس كە خێزان و منداڵیشیان تێدابووە،كە ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە ناو هۆتێل (تەزامن) لە ناوچەی ئەلبەتاوین لە دەروازەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەغدا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە روویدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : تیمەكانی بەرگری شارستانی هەڵیانكوتایە سەر نهۆمەكانی هۆتێلەكە و گەڕانیان بۆ بریندارەكان ئەنجامدا، هەموویان گواستەوە بۆ سەربانی بینای هۆتێلەكە، هاوكات فریاگوزاری سەرەتایی و زیندووكردنەوەی سییەكانیان پێشكەشكرد دوای تۆماركردنی حاڵەتەكانی بێهۆشبوون لە ئەنجامی هەناسەدان بە هاوبەشی لەگەڵ جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنەكانی كوژاندنەوە و گەمارۆدانی ئاگرەكە لەناو هۆتێلە سووتاوەكەدا.
    و لە درێژەی قسەكانیدا وتی : تیمەكان گواستنەوەی كۆرپەیەكیان بۆ نەخۆشخانەیەكی نزیك هۆتێلەكە مسۆگەر كرد بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست دوای ئەوەی بەركەوتەی خنكانێكی توند بوو، كە پێویستی بە چوونە ژوورەوەی كارمەندانی پزیشكی لە نەخۆشخانەكەدا هەبوو و كارەكانیان تەواو كرد بەبێ تۆماركردنی زیانەكانی مرۆڤ، لە كاتێكدا لێكۆڵینەوەیەك كرایەوە بۆ ئەوەی هۆكارەكانی سەرهەڵدانی ئاگرەكە لە پلەی یەكەمدا بزانرێت.