مەندەلاوی داوای پشتگیری بۆ یەکێتی تۆپی بالە دەکات

وەرزش
  • 2-05-2023, 13:10
  • +A -A

    بەغداد/INA
    جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران موحسن مەندەلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە داوایکر کە پشتگیری لە یەکێتی تۆپی بالە بکرێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی مندلاوی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی مەندەلاوی ئامادەی پاڵەوانێتی خولی نایابی عێڕاقی بوو کە یانەی گازی باشوور پلەی یەکەمی تیادا بەدەستهێنا.
    مەندەلاوی لەو گەمەیەدا کە لە هۆڵی شعب بەڕێوەچوو یادەوەری ئەم وەرزشەی کردەوە و جەختی کردەوەکە پێویستە عێڕاق پلەوپێگەی وەرزشی شیاوی خۆی بەدەستبهینێتەوە.
    هەروەها مەندەلاوی داوای لە یەکێتی بالە و لێژنەی ئۆڵۆمپی کرد کە گرنگی بەو گەمانە بدەن کە جەماوەریان هەیە و جگەلەوەش گرنگی بە بەشداریە نێودەوڵەتی و عەرەبیەکان بدەن.