مۆسکۆ نیگەرانی خۆی لە گرژیەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دەربڕی

جیهانی
  • 24-04-2023, 13:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ دووشەممە، مۆسکۆ "نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە جارێکی دیکە لە سەرهەڵدانی گرژییەکان لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا، دوای ئەوەی ڕۆژی یەک شەممە باکۆ دانانی خاڵێکی پشکنینی لە دەروازەی ڕێڕەوی لاتشین ڕاگەیاند، کە تاکە ڕەێڕەوی وشکانییە کە "یەریڤان" بە هەرێمی ناگۆرنی قەرەباخ دەبەستێتەوە.
    وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا، نیگەرانی قوڵی خۆی سەبارەت بەو دۆخە دەربڕی و داواش لە هەردوولا دەکات کە دەستبەجێ بگەڕێنەوە بۆ ڕێزگرتن لەو ڕێککەوتنانەی کە لەژێر چاودێری مۆسکۆ لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجامدرا.