3 داواکراو بە تۆمەتی جیا لە بەغدا دەستگیرکران

ئەمنی
  • 17-04-2023, 15:38
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری، دەستگیرکردنی ٣ داواکراوی بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە بەغدا ڕاگەیاند.
     بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رايگەیاندوە کە بەردەوامە لە هەوڵە بێوچانەکانی بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی ئەو کەسانەی داواکراون لەلایەن دادگاکانەوە، لە ڕێگەی هەوڵی هەواڵگریی ورد،هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا توانی (3) داواکراو دەستگیر بکەن،کەبیەکەمیان تۆمەتبارە بە تیرۆر،بەپێی ئەو فەرمانە دەستگیرکردنەی کە لە دژی دەرچووە،دووەمیشیان گواستنەوەی مادەی هۆشبەرە بە ئۆتۆمبێل لەناو پایتەخت، و سێیەمیشیان تۆمەتبارە بە کەیسەکانی ڕفاندن،بە پشتبەستن بە فەرمانی دەستگیرکردن کە لەلایەن یەکێک لە دادگاکانی پەیوەندیدارەوە لە دژی دەرچووە.