لە نەینەوا 4 تیرۆریست دەستگیركران كە یەكێكیان سەركردەیەكی داعش بوو

ئەمنی
  • 16-04-2023, 12:56
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی دەستگیركردنی (4) تیرۆریستی لە نەینەوا ڕاگەیاند كە یەكێكیان سەركردەیەكی داعشە.
    دەزگاکە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ توانیویانە چەندین ئەرك لە پارێزگای نەینەوا جێبەجێ بكەن كە لە ئەنجامدا دەستگیركردنی ئەو چوار كەسە تۆمەتبار كە سەلمێندرا سەر بە باندە تیرۆریستییەكانی داعشن كە ئەو بەناو لەشكركێشییان ئەنجامداوە و چەكیان هەڵگرتووە لە دژی هێزە ئەمنییەكان لە ساڵانی پێشوودا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە لێكۆڵینەوەكان پشتڕاستیان كردووەتەوە كە یەكێك لە تۆمەتبارەكان لە سێ پارێزگا (دیالە، كەركوك، نەینەوا) جوڵەی كردووە و بە یەكێك لە سەركردە مەترسیدارەكان دادەنرا، ئاماژەی بەوەشكرد : رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر.