بەمەبەستی پێدانی موچەی مانگی چوار وزیری دارایی رێنمای بەشی ژمێریاری كرد كە رۆژانی پشووش دەوام بكەن

ئابوری
  • 12-04-2023, 16:19
  • +A -A

    بەغدا - INA
    وەزیری دارایی، تەیف سامی، ئەمڕۆ چوارشەممە، رێنمای ئاڕاستەی بەشی ژمێریاری كرد لە ڕۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو دەوام بكەن، بە مەبەستی تەواوكردنی سەرجەم ڕێكارەكانی دارایی مووچە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێرداروە، تێیدا هاتووە، " تەیف سامی محمد، وەزیری دارایی، ڕێنمایی دەوامی فەرمی لە بەشی ژمێریاری لە ڕۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوودا كردووە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم بڕیارە بە مەبەستی تەواوكردنی سەرجەم ڕێكارەكانی دارایی مووچە بۆ وەزارەتەكان و دەزگا ناپەیوەندیدارەكان و پارێزگارەكان پێش پشووی جەژنی ڕەمەزان پیرۆزی ".