پووچەڵکردنەوەی دزینی 155 ماستەرکارد لە فڕۆکەخانەی نەجەف

ئەمنی
  • 4-04-2023, 10:47
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی دەروازەسنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە دزینی 155 ماستەرکارتی لە فڕۆکەخانەی نەجەف پووچەڵ کردووەتەوە.
    بەیاننامەی دەروازەسنووریەکان کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نەجەف لەگەڵ بنکەی گومرکی مەدەنی توانی 7 گەشتیار دەسگیربکات کە 155 ماستەرکارتی نێودەوڵەتیان پێبوو کەبۆ دەرکردنی پارەی گران و وەرگرتنیان لە وڵاتانی دەرەوە بەکاریان دەهێنان.
    وتیشی کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەبۆ تاوانباران ڕێکخراو ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی فڕۆکەخانەی نەجەف کران.