ئەنجومەنی نوێنەران ماددەکانی (15) و (16)ی یاسای هەڵبژاردنی پەسەند کرد

سیاسی
  • 20-03-2023, 11:34
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، کاتژمێر چواری بەرە بەیان ، ئەنجومەنی نوێنەران بەزۆر ینەی دەنگ رۆژی 6 ی تشرینی دووەمی ئەمساڵی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیاریکرد و مادەکانی (15) و (16) ی یاسای هەڵبژاردنەکانیشی پەسەندکرد . 
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران،لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"ئەمرۆ ئەنجوومەنی نوێنەران ، دەنگی لەسەر مادەی (15) و (16)یاسای هەڵبژاردنەکان داوە، کە لەچەند برگەیەک لەخۆدەگرێت و تیایدا بەروونی کورسیەکانی هەڵبژاردنی دیاریکردوە بەم شێوەی خوارەوە :- 
    یەکەم: ئەنجومەنی نوێنەران پێکدێت لە (239) سێ سەد و بیست و نۆ کورسی کە بەم شێوەیە دابەشکراون:
     و- (320) سێ سەد و بیست کورسی بەسەر کۆی گشتی پارێزگاکان دابەش دەکرێت، وەک لە خشتەی ژمارە (1)ی هاوپێچ بە یاساکەدا ئاماژەی پێکراوە.
     ب: 
     پێکهاتانەکان بەشێوەی (کۆتا) لە کۆی ژمارەی کورسییە گشتییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران ژمارەی کورسیەکانیان دیاریکراوە ، بەمەرجێک ئەمە کاریگەری لەسەر پشکی ئەوان نەبێت لە ئەگەری بەشداریکردنیان لە لیستە گشتییەکان،بەم شێوەیە خوارەوە :- 
    1-پێکهاتەی مەسیحی (5) پێنج کورسی لە پارێزگاکانی بەغدا و نەینەوا و کەرکوک و دەهۆک و هەولێر دیاریکراوە بۆی .
     2-پێکهاتەی ئێزیدی (1) یەک کورسی لە پارێزگای نەینەوا.
     3-پێکهاتەی سابیئەی مەندائی (1) یەک کورسی لە پارێزگای بەغدا.
     4-پێکهاتەی شەبەک (1) یەک کورسی لە پارێزگای نەینەوا.
     5-کوردانی فەیلی (1)، یەک کورسی لە پارێزگای واست.
    هەروەک ئەو پارێزگاریانەی کە کورسی کۆتایان بۆ تەرخان کراوە، یەک بازنەیە بۆ نوێنەرایەتیکردن بۆ کورسی پشکی تەرخانکراو لەناو ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی سنوورە کارگێڕییەکانی.
    هەروەها ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر مادەی (16) دا کە بەم شێوەیە لە خوارەوە هاتوە 
     یەکەم:- 
     أ- کۆمسیۆن ئامێری خێراکردنی ئەنجامە ئەلیکترۆنیەکان پەسەند دەکات و پرۆسەی ژماردن بە دەستی بۆ سەرجەم دەنگدانەکان لە هەموو وێستگەکان لە هەمان بنکەی دەنگدان ئەنجام دەدات دوای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، و دەرکردنی ڕاپۆرتی ئەلیکترۆنی ئەنجامەکان کە کۆمیسیۆن پابەندە بە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بۆ دەنگدانی گشتی و تایبەت.
     ب- لە ئەگەری جیاوازی لە نێوان ئەنجامی ژماردنی ئەلیکترۆنی و ژماردنی دەستی لە هەمان بنکەی دەنگدان بە ڕێژەی کەمتر لە 5%،پش بە ئەنجامی ژماردن بە دەستی دەبەسترێت .
     ج- لە ئەگەری ئەوەی ئەنجامی ژماردن بە ئەلیکترۆنی لەگەڵ ئەنجامی ژماردن بە دەستی جیاواز بوو بە ڕێژەی 5% یان زیاتر کۆی کاغەزی درووستی ناو سندوقەکە، لە وێستگەکە دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندی وردبینی لە پارێزگاکە بە مەبەستی وردبینیکردن لە وێستگەکە و دووبارە ژماردنەوە و ڕیزکردنی دەستی ، کە کۆمیسیۆن ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی و کاغەزی دەنگدان لە ناوەندی وردبینی پارێزگا پەسەند دەکات.
    د- لە ئەگەری نەناردنی ئەنجامەکان لەلایەن ئامێری خێراکردنی ئەنجامەکانەوە بۆ سەنتەر گشتی ئەنجامەکان بۆ ماوەی (6) شەش کاتژمێر، ئەو سندوقانەی کە ئەنجامەکانیان لە ڕێگەی ئامێری گواستنەوەوە نەنێردراوە دەگوازرێنەوە بۆ ناوەندەکانی وردبینی لە پارێزگاکە بۆ وەرگرتنی ئەو ڕێکارانەی کە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە پەسەندکراون و پشت بە ئەنجامی ژماردن بەدەستی دەبەسترێت.
    هەروەک ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا ڕۆژی شەممەی داهاتوو دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاساکە دەستپێبکاتەوە.