بۆ تاوتوێکردنی ڕەشنووسی یاسای بودجە بە سەرۆکایەتی سودانی ئەنجوومەنی وەزیران دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

سیاسی
  • 13-03-2023, 11:01
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،ئەنجومەنی وەزیران دانیشتنی ئاسایی خۆی، بە سەرۆکایەتی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران ئەنجام دەدات.
     لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە " ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرن ،دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ،ئەنجام دەدات 
     و تیایدا لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆ لەسەر ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵ دەکات.