سەرۆک وەزیران: ناکرێت پەکخستنی ئەرک و پڕۆژەکان قبوڵ بکرێت و بۆ لەمەودوا هەموو بەرپرسیاریەتێک دەخرێتە ژێر هەڵسەنگاندنەوە

سیاسی
  • 4-03-2023, 14:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممه "محەممەد شیاع سودانی" سەڕۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوه که فەڕمانبەڕی دڵسۆز ئامرازی سەڕەکی یە که حکومەت پشتی پێدەبەستێت بۆ جێبەجێکردنی بەڕنامه و چاکسازییەکانی، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە هەموو لایەک دەبێت هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، لە سادەترین فەڕمانبەڕەوە تا دەگاتە بەرزترین ئاست.
     لەبەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێزلێنانی بەخشیە کۆمەڵێک کارمەند و داهێنەر لە دامودەزگاکانی دەوڵەت، لە میانی چالاکییەکانی پێنجەم وەرزی فێستیڤاڵی (ڕۆژی کارەکەم )،کە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگاری بەغدا، بە هاوکاری زانکۆکانی بەغدا و موستەنسریە بەرێوە چوو . 
    لە وتارێکدا بەم بۆنەیەوە "سودانی " وتی: ئێمە ئەم کۆمەڵە کارمەندە بەڕێزە دەبینین کە نوێنەرایەتی نمونەیی دەکەن لە خۆبەخشی و دڵسۆزی و دەستپاکیدا، چونکە هەریەکەیان هەڵگری چیرۆکێکی گەورەن کە شایەنی پێزانینە، لەنێویاندا چیرۆکی شۆفێری بارهەڵگرەکە کە کوڕەکەی لەلایەن تیرۆرستانەوە تیرۆرکرا، بەڵام بارهەڵگریشی هەر لێدەخوڕی بە کاڵا و شتومەکی دەوڵەتەوە، و پرسەکەی ڕەتکردەوە تا کاڵاکان دەگەیەنرێنە شوێنی خۆیان، ئەوە نموونەی دەستپاکی و سەبر و پابەندبوونی یەتی.
    "سودانی " لە درێژەی قسەکانیدا وتی" شێوە چیرۆکی بەڕێوەبەری سەنتەری تاقیکردنەوەکان،کە بە هاوار بەیانی لە خەو هەڵساوە لە ماڵەکەی خۆیدا ، بەهۆی گیان لەدەستدانی کوڕەکەیەوە،و لەبری پرسەکەی، چووەتە ناوەندی تاقیکردنەوەکان و قوتابخانەکەی کردووەتەوە، بۆ ئەوەی خوێندکاران تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام بدەن، بۆیە ئەوە بەڵگەی سەبر و خەمخۆری دڵسۆزی جوانیەتی بۆ ئایندەی قوتابیان، هەروەها داستانی تیمی پزیشکی لە نەخۆشخانەی " واست"، کە رۆژ و شەوێکی تەواو کاریان کردوە ، بۆ چاندنی قۆڵی منداڵێکی عێراقی کە لە جەستەی جیاکراوەتەوە، ئەمە جگە لە چیرۆکی ژنێکی عێراقی کە لە کۆمپانیای "کیمادیا" کاردەکات، کە بە دەستپاکی و کۆشش و دڵسۆزی خۆی، توانی (50) ملیۆن دۆلار بگەرێنیتەوە، کە دەکرا بچێتە گیرفانی گەندەڵکارانەوە، دوای کەمکرنەوەی یەکێک لە گرێبەستەکانی ڤاکسینێک، لە (80) ملیۆن دۆلارەوە بۆ (30) ملیۆن دۆلار.
     "سەرۆک وەزیران "لەدرێژەی قسەکانیدا روونیکردۆتەوە " ئەم چیرۆکانە نموونەی زۆر چیرۆک بوون لە ژن و پیاوانی پاڵەوانی عێراقی، بەڵام ئەوەی جێگەی داخە ئەوەیە کە زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن تەنها وێنە و چیرۆکی نەرێنی دەگوازنەوە، و مامەڵە لەگەڵ چیرۆکە ئەرێنییەکان ناکەن، کە زۆرمان هەیە.
      " سودانی " ئاماژەی بەوەشکرد"ئەرکی نیشتمانی و پیشەیی بوون، پێویستی بەوەیە کە میدیاکان گرنگی بەو وێنە گەشاوە بدەن، و خۆیان لە بڵاوکردنەوەی بابەتی بێزار و خەمۆکی لەنێو خەڵکدا سەرقاڵ نەکەن،و هەموو فەرمانبەران وەک گەندەڵ و بەرتیل و ناپاک لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا وەسف نەکەن . 
    "راشیگەیاند" کە فەرمانبەری سەرکەوتوو لە هەر شوێنێک بێت، خزمەتگوزاری گرنگترین پاکێجە لە پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی وڵاتدا.
    سەبارەت بەو کارمەندە دوودڵ و تەمبەڵییەی کە وزەی نەرێنی بڵاودەکاتەوە، یان ڕێگاکانی بەرتیل دەگرێتەبەر، بۆ گەندەڵی و تێکدانی بەرژەوەندی خەڵک، دەبێتە بارگرانی بۆ سەرکەوتووەکان، و سەرچاوەی شێواندنە بۆ هەوڵی فەرمانبەرانی دڵسۆز.
     سەرۆک وەزیران ئەوەی خستە روو " کە حکومەت ڕێبازێکی یەکگرتووی لە چاکسازیی ئیداری لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەتدا گرتووەتە بەر، بۆ گەیشتن بە بەرنامە و دیدگای خۆی، کە نوێنەرایەتی ڕێکخستنی ئەدای دامودەزگاکان دەکات ، کۆتایی بە گەندەڵی و خزم خزمێنە بێنی " بە ئاماژەدان بەوەی "فەرمانبەر دەبێت دڵسۆز و بەئەمەک و ڕاستگۆ و کارامە بێت ، ئەوە ئامرازی سەرەکییە کە حکومەت پشتی پێ دەبەستێت لە جێبەجێکردنی بەرنامە و چاکسازییەکانیدا، و هیچ بەرنامەیەک بەبێ ئامرازی سەرکەوتوو ناتوانرێت جێبەجێ بکرێت، پەکخستنی ئەرک و پڕۆژەکان بەهۆی گەندەڵی و دوودڵی شکستیان لێرە و لەوێ هێناوە . 
    هەروەک وتیشی"هەموو کەسێک کەوتۆتە ژێر هەڵسەنگاندنەوە،لە سادەترین فەرمانبەرەوە دەستپێدەکات تا بەرزترین ئاست، لەوانەش سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک وەزیران .
    ئاشکراشیکرد"ناتوانین بەردەوام بین لە ئازار و بەرگەی ئەو دۆخە بگرین کە لێرە و لەوێ بەرپرس یان فەرمانبەرێکی کەمتەرخەم یان گەندەڵ هێناویەتە ئاراوە. 
     سەرۆک وەزیران لە کۆتاییدا وتی: سڵاو لەئێوە و ، لە پارێزگاری بەغدا بۆ ئەم کارە گەورەیە، هەروەها ڕێز و تەقدیرم بۆ ئەو تیمەی ئەم کارە نموونانەیان بۆ هێناین لە فەرمانبەران کە دەبنە سەرچاوەی تیشک لە سەرجەم بەشەکانی دەوڵەت .