هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بە ئامادەبوونی سەرۆك وەزیران كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدات

سیاسی
  • 27-02-2023, 21:54
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە نووسینگەی سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا.
    نووسینگەی عامری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : ئەمشەو هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت كۆبووەتەوە بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كۆبوونەوەكە لە ئۆفیسی سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری ئەنجامدراوە.