سەرۆك وەزیران بەدواداچوون بۆ دۆسیەی شەهید د.ئەحمەد تەڵاڵ بە شێوەیەكی شەخسی دووپاتدەكاتەوە

سیاسی
  • 27-02-2023, 21:29
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی بەدواداچوونی شەخسی بۆ پرسی شەهیدی غەدەر لێكراو د.ئەحمەد تەڵاڵ دووپاتكردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: وەزیری تەندروستی ساڵح مەهدی حەسناوی سەرۆكایەتی شاندی حكومەتی كرد كە لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە ڕاسپێردرابوو بۆ سەردانی خانەوادەی شەهیدی خوالێخۆشبوو د.ئەحمەد تەڵاڵ ئەمڕۆ لە دیالە، وەفدەكە پێكهاتبوو لە ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران و نەقیبی پزیشكە عێراقییەكان و یاریدەدەری وەزیری ناوخۆ بۆ كاروباری پۆلیس،شاندەكە لەلایەن پارێزگاری دیالە و بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستی و ژمارەیەك كەسایەتی و سەركردەی ئەمنی پێشوازییان لێكرا.
    هەروەها ووتیشی : شاندەكە سەردانی ماڵی شەهیدی خوالێخۆشبوو دكتۆر ئەحمەد تەڵاڵیان كرد، لەگەڵ خانەوادەكەی كۆبوونەوە و سەرەخۆشییان لێ كرد، هاوكات لە سەردانەكەدا شایەتحاڵی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی راستەوخۆی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو بۆ خانەوادەكەی و سەرەخۆشی لێكردن و هاودەنگی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدەكە ڕاگەیاند، جەختی لەسەر بەدواداچوونی دۆسیەكە كردەوە، جەختی لەسەر بەدواداچوونی خودی خۆی لەو بابەتە كردەوە.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : وەزیری تەندروستی ساڵح مەهدی حەسناوی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدەكە كرد.