ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیران: بەرژەوەندی هاوبەش پەیوەندی عێراق لەگەڵ ئەمریکا بەڕێوەدەبات

سیاسی
  • 26-02-2023, 20:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"هیشام رکابی" ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە کە بەرژەوەندی هاوبەش پەیوەندی عێراق لەگەڵ ئەمریکا بەڕێوەدەبات.
     رکابی لە تویتێکدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستیکردۆتەوە ڕایگەیاند "پەیوەندی ئەمریکا لەگەڵ عێراق بە فلتەر بەڕێوەناچێت و حوکمڕانی تیایدا بەرژەوەندی هاوبەشە. 
     راشیگەیاند " قسەکردن لەسەر بوونی مەرجی پێشوەختە بۆ سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ واشنتۆن تەنها هەوڵێکە بۆ سەرقاڵکردنی ڕای گشتی لەو هەوڵە دیپلۆماسیانەی کە حکومەتی خزمەتگوزاری نیشتمانی لە ئاستە جیاوازەکاندا دەیخاتە ڕوو.