حەکیم ئیدانەی تیرۆرکردنی دکتۆر ئەحمەد تەلال مدفعی لە بەعقوبە دەکات

سیاسی
  • 26-02-2023, 17:39
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"سەید" عەمار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی تیرۆرکردنی د. ئەحمەد تەڵاڵ مەدفعی " لە بەعقوبە ئیدانەکرد. 
    "حەکیم" لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە ڕایگەیاندووە" ئیدانەی تیرۆرکردن و بەئامانجکردنی کارمەندان و پزیشکان لە عێراق دەکەین کە دواییاندا تیرۆرکردنی دکتۆر" ئەحمەد تەلال میدفعی" بوو لە شاری بەعقوبەی سەربە پارێزگای دیالە.
     سەید "حەکیم " داوای لە دەسەڵاتدارانی ئەمنی دەکات ، کە بەردەوام بن لە لێکۆڵینەوەی بەپەلە بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و دادگاییکردنیان.
    هەروەک لە پەیامەکەی سەید حەکیمدا دووپاتیکردۆتەوە "لە پێشکەشکردنی پاراستنی پێویست بۆ پزیشکە لێهاتووەکان.