سەرۆك وەزیران ئیرادەی حكومەت دووپات دەكاتەوە بۆ پشتگیریكردنی لە گەنجان

سیاسی
  • 26-02-2023, 15:52
  • +A -A

    بەغدا-  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئیرادەی حكومەتی دووپاتكردەوە لەڕێگەی بەرنامەی حكومەتەكەیەوە بۆ پشتیوانیكردنی گەنجان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ تیمی پەیوەندیدار بە دەستپێشخەریی پشتیوانیی گەنجان كرد،كەجێبەجێكردنی ئامانجەكانی مەنهەجی وەزاری لە باشتركردنی واقیعی گەنجان و پەرەپێدانی تواناكانیان.
    بەپێی بەیاننامەكە سودانی لەمیانی دیدارەكەدا جەختی لەوە كردووەتەوە : حكومەت بڕیاریداوە لەڕێگەی بەرنامە حكومیەكەیەوە پاڵپشتی گەنجان بكات، لەڕێگەی دەستپێشخەرییەكی تایبەتەوە كە كۆمەڵێك بەرنامە و پڕۆژە لەخۆدەگرێت، كە هەموویان ئامانجیان پەرەپێدانی تواناكانی گەنجانە و بتوانن بچنە ناو بازاڕی كارەوە و ڕووبەڕووی ئاستەنگی جۆراوجۆر ببنەوە و كاربكەن بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانیان.
    ڕوونیشیكردەوە : ئامێزگرتنی گەنجان و بەهێزكردنی ڕۆڵیان لە كۆمەڵگەدا ئەركی دەوڵەتە بە هەموو دامودەزگاكانییەوە، بەو پێیەی ئەوان بەرزترین ڕێژەی كۆمەڵگە پێكدەهێنن، هەروەها ئەركی سەرشانی ئێمەیە بۆ بیرۆكە و دەستپێشخەرییەكانیان كە هەمیشە بە سەركردایەتی تایبەتمەندن و داهێنان لە باوەش بگرین.