فەرماندەی هێزی زەمینی رێنمایی چڕكردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە كەرتی دیالە دەكات

ئەمنی
  • 24-02-2023, 17:44
  • +A -A

    بەغدا-  INA
    ئەمڕۆ هەینی فەرماندەی هێزی زەمینی لیوا قاسم محەممەدی رێنمایی چڕكردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە كەرتی دیالە كرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكی فەرماندەییەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و دەڵێت: فەرماندەی هێزی زەمینی لیوا قاسم محەممەدی سەردانی فیرقەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالەی كرد و لەلایەن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە و فەرماندەی فیرقەی یەكەمی پیادە و ژمارەیەك فەرماندەی پێكهاتە و یەكەكان لە فەرماندەییەكەدا پێشوازی لێكرا.
    محەممەدی بە پێی بەیاننامەكە جەختی لە كۆمەڵێك ڕێنمایی كردووەتەوە، لەوانە پێویستی چڕكردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان بۆ توندكردنەوەی پاڵەپەستۆ و خنكادن وتەسكردنەوە لەسەر پاشماوەكانی داعشی تیرۆریستی، هەروەها سوودوەرگرتن لە هەوڵە هەواڵگرییەكان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر دوژمن و گرنگترین جولانەوەكانیان.
     بەیاننامەكە لە درێژەی قسەكانیدا هاتووە : محەمەدی كورتەیەك لە جێگیركردنی یەكەكان و شوێنەكانی كردنەوەیان بە هاوتەریب لەگەڵ قەبارەی هەڕەشەی دوژمن لەگەڵ پێویستی بەهێزكردنی پێگەی بەرگری، گوێی لە گرنگترین پێداویستییەكان گرت بۆ ئەوەی بگاتە باشترین ئاستی ئامادەیی شەڕ و ئامادەیی بۆ یەكەكان.
    فەرماندەی هێزی زەمینی گەشتێكی سیخوڕی بۆ شوێنی هێرشە ئاسمانییەكە ئەنجامدا، كە لەلایەن فڕۆكەكانی هێزی ئاسمانییەوە ئەنجامدرا، لە 23ی شوباتی 2023 لە چوارچێوەی ناوچەی عوزێم لە سنوورە جیاكەرەوەكانی فەرمانەكانی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە و سەڵاحەدین.