ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان گرتنەبەری ڕێوشوێنی نوێ سەبارەت بە جێگیركردنی یەكە سەربازییەكانی باشووری كەركوك ڕادەگەیەنن

ئەمنی
  • 5-02-2023, 19:49
  • +A -A

    كەركوك - INA- مەهدی رەبحاوی
    ئەمڕۆ یەكشەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕایگەیاند كە ڕێوشوێنی نوێیان گرتووەتەبەر سەبارەت بە كردنەوە و جێگیركردنی یەكە سەربازییەكانی باشووری كەركوك، هاوكات دووپاتكردنەوەی چڕبوونەوەی هەوڵە ئاسمانی و هەواڵگری و سیخوڕیەكان لەو ناوچانەی كە شایەتحاڵی چالاكیی و جموجۆڵی چەتەكانی تیرۆریستی داعشن.
    وتەبێژی فەرمی سەركردایەتی لیوا تەحسین خەفاجی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەردانی جێگری فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان تایبەتە بە جێگیركردنی ئەو یەكە سەربازییانەی كە جێگۆڕكێیان پێكراوە بە یەكەكانی فیرقەی یازدەی سوپای عێراق، ئاماژەی بەوەدا كە سەردانەكە بینینی جێگیركردنی یەكە ئەمنییەكانی لە ئاسمانەوە هەروەها لە زەویەوە لەخۆگرتبوو.
    خەفاجی دەشڵێت : سەردانە ئاسمانییەكە بریتی بوو لە چاودێریكردنی شوێنی بڵاوبوونەوە و دابەشكردنی یەكەكان، هەروەها هەوڵی هەواڵگری و ئەمنی و چالاككردنی هەوڵە تەكنیكییەكان لە زەویەوە بەهەمان شێوە، كۆبوونەوە لەگەڵ فەرماندە و فەرماندەكانی بەرپرسیار لە كەرتەكان وهەروەها گرنگیدان بە هەوڵە تەكنیكی و هەواڵگرییەكان، گرنگیدان بە شەڕكەر، گرنگیدان بە چوارچێوەی بڵاوەپێكردن و مامەڵەكردن بە توندی لەگەڵ ئاستەنگە ئەمنییەكان.
    جەختیشی كردەوە كە ئەم سەردانە بەشێكە لە زنجیرەیەك سەردان و لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بۆ چڕكردنەوەی فشارەكان بۆ سەر گروپە تیرۆریستییەكان و بەدواداچوونیان و ڕوونیشیكردەوە كە گۆڕینی یەكەكان بەشێكە لە تاكتێكی كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەكاردەهێنرێت بۆ ئەوەی بەدوای باندە تیرۆریستییەكانی داعشدا بگەڕێن كە ماونەتەوە.
    ئاماژەی بەوەشدا : دووبارە فراوانكردن و بڵاوەپێكردن بەشێكە لەو شێواز و پلانانەی كە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان پەسەندی كردوون، بەتایبەتی لە بواری ئەو ناوچانەی كە جارجارە شایەتحاڵی چالاكیی باندە تیرۆریستییەكانن، بەتایبەتی لە ناوچە سەختەكانی جوگرافی وەك دۆڵی شای، كەرحە، دۆڵی زغیتون، خاسە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سەردانەكە جێگەی سەرنجی گفتوگۆ و شیكاری هەوڵە تەكنیكی و هەواڵگرییەكان و دابەشكردنەوەی یەكەكان و ڕەچاوكردنی پلانی نوێ و تەحەددای ئەمنی بووە.
    وئاماژەی بەوەدا : كە ڕێنماییەكانی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بریتی بوون لە ئامادەیی و ئامادەباشی و نەدانی هیچ دەرفەتێك بە دوژمن بۆ هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییەكان یان هاووڵاتیان، ئاماژەی بە كردنەوەی دووبارە بەگوێرەی تەحەددیاتەكان گرنگیدان بە تەكنیكی و هەوڵی هەواڵگری، گرنگیدان بە شەڕكەر و دابینكردنی هەموو ئەو خزمەتگوزاری و پێداویستیانەی كە هێزە ئەمنییەكان داوای دەكەن لە هەوڵێكی ئەندازیاری و كارگێڕی و بەدواداچوون بۆ پلانی هەواڵگری و ئەمنی و جەنگی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان جەختی لە دابینكردنی هەوڵی ئاسمانی و سیخوڕی و چاودێری كردەوە و ئەمەش بەشێكە لە زنجیرەیەك ڕێكار كە گیراوەتەبەر و لەگەڵ سەركردە و فەرماندەكان گفتوگۆی لەسەر كراوە.