سەرۆك وەزیران ویستی حكومەتی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لە گەڵ ئێران دووپاتكردەوە

سیاسی
  • 22-02-2023, 17:09
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، پەرۆشی حكوومەتی بۆ پاراستنی باشترین پەیوەندی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دووپاتكردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە : "ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران پێشوازی لە حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەری كرد".
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و كۆمەڵێك بابەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بوو كە جێگەی نیگەرانی هاوبەشن، هەروەها جەختكردنەوە لەسەر بەهێزكردنی ئاسۆكانی هاوكاری لە بوارەكانی ئەمنی و ئابووری و ڕۆشنبیری".
    لە میانەی دیدارەكەدا سودانی، پەرۆشی حكومەتی عێراقی بۆ پاراستنی باشترین پەیوەندی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، و خواستی چەسپاندنی هاوكاری و هاوبەشی لە بوارە جیاجیاكانیدا دووپات كردەوە.
    هەر بە پێی راگەیندراوەكە، "عەبدوڵڵاهیان سڵاوی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی گەیاندە سەرۆك وەزیران و دووپاتكردنەوەی لە قووڵایی پەیوەندیی برایەتی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ، خواستی وڵاتەكەی بۆ بەڕێوەچوونی خولی نوێی دانوستانەكان بۆ لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوان هەردوولا، و پابەندبوونی حكومەتی ئێران بە هەموو ئەو شتانەی كە پێویستن، ئەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی عێراق."