پەرلەمانتار سوعاد مالیکی هاتنی چارەسەری نەخۆشی سستنوسز ڕادەگەیەنێت و مژدە دەدات بە گەراندنەوەی پزیشکە دەرکراوەکان

سیاسی
  • 20-02-2023, 15:58
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا گەیشتنی چارەسەری نەخۆشی "سستنوسز" ی لە سەرجەم پارێزگاکان ڕاگەیاند" لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدەکات کە ڕەزامەندی وەرگیراوە بۆ گەڕانەوەی زیاتر لە هەزار پزیشکی دەرکراو بۆ سەرکارەکانیان.
     "سوعاد مالیکی"ئەندامی هاوپەیمانیەتیەکە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"ئەمڕۆ چارەسەری تایبەت بۆ تووشبووانی" سستنوسز " گەیشتووەتە سەرجەم پارێزگاکان.
    راشيگەیاند" ئەمە دوای ئەو هەوڵانە دێت کە بۆ دابینکردنی درابوون و ئەم چارەسەرە بۆ ماوەی نزیکەی ٤ مانگ بەردەست دەبێت.
     سەبارەت بەو پزیشکانەی کە دەرکراوەکان، "سوعاد مالیکی"ئاشکرایکرد کە " ڕەزامەندی بۆ گەڕانەوەی 1111 پزیشکی دەرکراوی ژن و پیاو بۆ خزمەت وەرگیراوە.
     هەروەک وتیشی "پیشەگەرە پزیشکییە دەرکراوەکانیش ڕەزامەندییان لەسەر دراوە.