غەزی لە یادی شەهیدبوونی سەید محەمەد سەدر و دوو کوڕەکەی: دەنگی سەید سەدر بەرپرسیارێتی مێژوویی بوو

سیاسی
  • 19-02-2023, 18:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"حەمید غەززی" ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران،لەپەیامێکدا ساڵ رۆژی شەهیدبوونی"سەید محەمەد سەدر " و دوو کوڕەکەی وەبیرهێنایەوە.
    "غەززی" لە بەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵای گەورەمان "سەید محمد محمد سادق سەدر" ( قدس الله سره) و دوو لەکورە کوڕە نازدارەکانی، لەبیرمانە خەباتی دژ بە ستەم و قوربانیدان و قارەمانێتی بۆ ڕووخانی دیکتاتۆریەت.
    غەززی دەشڵێت: بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی،مەرجعی گەورەکانمان،و رێبەرمان سەید“ موقتەدا سەدر" بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی سەید " محمد محمد سادق سەدر و دوو کوڕەکەی دەکەین ، داواش لە گەلەکەمان دەکەین پابەندبن بەو بەها و پرەنسیپانەی کە شەهیدی گەورە خوێنی خۆی و دوو کوڕەکەی بۆی کردە قوربانی .
     لە درێژەی پەیامەکەیدا غەززی دەشڵێت: پیرۆزی و بێگەردی "محمد محمد سادق سەدر "بەرپرسیارێتی مێژوویی و ئەرکی یاسایی و نیشتمانپەروەرانە بوو بۆ ڕەتکردنەوەی نادادپەروەری و بەرگریکردن لە خەڵک.