غەززی و دلێمی تاوتوێی هەماهەنگی و چالاککردنی هاریکاری نێوان هەرسێ سەرۆکایەتیەکان دەکەن

سیاسی
  • 26-12-2022, 20:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA
     ئەمڕۆ دووشەممە"حەمید غەززی" ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، لەگەڵ "کامێل کەریم دلێمی،سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار،هەماهەنگی و کاراکردن و هاوکاری نێوان دامودەزگاکانی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەیان تاوتوێ کرد.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ لە باڵەخانەی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران"کامێل کەریم دلێمی"سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار، لەگەڵ "حەمید غەززی " ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە،و ڕێگاکانی هەماهەنگی و چالاککردنی هاوکاری نێوان دامودەزگاکانی سەرۆکایەتیەکان تاوتوێکران، بەئامانجی تێپەڕاندنی ئاستەنگە ڕۆتینیەکان و ئاسانکاریکردن بۆ ڕێکارە کارگێڕییەکان و ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر واقیعی خزمەتگوزاری و ئەمنییەکانی هاوڵاتیان عێراقی دروستبکات. 
     بەیاننامەکە راشیگەیاند " لەکۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتن کە لەسەر بەردەوامی دانی هەماهەنگی لەسەر ئاستی بەڕپرسانی ئیداری لەسەڕۆکایەتییەکانی کۆمار و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران .