سەرۆک وەزیران خواستی عێراقی بۆ کردنەوەی ئاسۆی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا ئەوروپییەکان دووپاتکردەوە

سیاسی
  • 18-02-2023, 21:21
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیرانی عێراق،خواستی عێراقی دووپاتکردەوە بۆ کردنەوەی ئاسۆی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا ئەوروپییەکان.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ شەممە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ،لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی "میونشن" لە شوێنی مانەوەی خۆی،پێشوازی لە "میت فرێدریکسن" سەرۆک وەزیرانی دانیمارک کرد .
    بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشکردوە لە میانی کۆبوونەوەکەدا ، پێداچوونەوە بە ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندی دۆستایەتی نێوان عێراق و دانیمارک و هاریکاری وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا کرا، هەروەها باس لە دەرفەت و کاری هاوبەش کرا ، لە بوارەکانی ئابوری و گەشەپێدن و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم گۆرانکارییەکانی کەش وهەوا، هەروەها باسیان لە گرنگی هاوکاری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و ڕۆڵی عێراق بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کرد.
     لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق خواستی عێراقی بۆ کردنەوەی ئاسۆی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا ئەوروپییەکان دەربڕی ، بەتاتیبەت هەنگاوەکانی چاکسازی ئابووری کاریان بۆ دابینکردنی کەشێکی گونجاو کردوە بۆ وەبەرهێنان و هاوبەشی ئابووری لە بوارەکانی وزە و غازدا.
    هەر بەپێی بەیاننامەکە "سودانی "جەختی لە گرنگی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و ئیداری وەک یەکێک لە کارە گرینگەکانی حکومەت کردەوە، هەروەها خواستی عێراق بۆ هاوکاری وڵاتانی دۆست لە بواری وەرگرتنەوەی سامانی دزراوی عێراق و ئەوانەی داواکراون لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری و یاساوە کردوە .