حەلبوسی داوای لە کۆمپانیا بەریتانییەکان کرد وەبەرهێنان لە عێراقدا بکەن

سیاسی
  • 8-06-2021, 18:19
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە،داوای لە کۆمپانیا بەریتانییەکان کرد وەبەرهێنان لە عێراقدا بکەن،وئاسۆی هاریکاری ئابوری فراوان بکەن.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"حەلبوسی ئەمرۆ  پێشوازی کرد لە  دۆمینیک راب وەزیری دەرەوە و کۆمنۆڵس و گەشەپێدانی بەریتانیا،ولە دیدارەکەدا تاوتوێی گەشەپێدانی پەیوەندی دۆستانە و پتەوکردنی هاریکاری ستراتیجی کرا لە بوارەکانی ئاسایش و ئابوری و وەبەرهێنان لە نێوان هەردوو وڵات و پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردن و دۆخی ئیقلیمی و وڵاتانی چواردەوری عێراق.
    وتیشى"لە دیدارەکەدا جه‌ختکرایەوە لەسەر گرنکی هەڵبژاردنی پێشوەختەی داهاتوو لەگەڵ گرنگی رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆی و پاراستنی ئەمن و ئاسایشی هەڵبژاردنەکە بۆ ئەوانەی خۆیان کاندید کردووە و دەنگدەرانیش لەگەڵ گرنگی رۆڵی چاودێری نێودەوڵەتی و پتەوکردنی متمانەی دەنگدەر بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە".
    ڕایشیگه‌یاند"لە بەشێکی تری دیدارەکە باس لە چاکسازی ئابوری و ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنان کرا لە عێراق بەو شێوەیەی دەرفەتی کار برەخسێنێ بۆ لاوان و دانانی ئاستێک بۆ بێکاری،وگفتوگۆش کرا سەبارەت بە بەردەوامی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی ریشەکێش کردنی تیرۆر و لەناوبردنی شانە نستوەکانی تیرۆریستانی داعش و بەرنگاربوونەوەی توندڕەوی پشتیوانی لە هەوڵەکانی سەقامگیری و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان.
    حه‌لبوسى جه‌ختیکردەوە لەسەر گرنگی هەوڵی زیاتر لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە عێراق بەمەبەستی بەدیهێنانی سەقامگیری داواشی لە کۆمپانیا بەریتانییەکان کرد وەبەرهێنان لە عێراقدا بکەن وئاسۆی هاریکاری ئابوری فراوان بکەن.
    لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پابەند بوونی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ پشتیوانی لە حکومەت و گەلی عێراق هاریکاری لەسەرجەم بوارەکان لە پێناو بەدیهێنانی گەشەپێدان و سەقامگیری.