بانکی عێراقی میکانیزمی پەسەندکردن و کارکردنی بۆ خەرجکردنی دۆلار بۆ گەشتیاران ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 6-02-2023, 21:44
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی عێراقی پەسەندکردنی میکانیزمێکی نوێی کارکردنی بۆ خەرجکردنی دۆلار بۆ گەشتیاران ڕاگەیاند.
     "عەقیل شوەیلی " شارەزا لە راگەیاندن لە بانکی عێراقی،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، ڕایگەیاندووە"پرۆسەی خەرجکردنی دۆلار بۆ گەشتیاران لە ڕێگەی پەنجەرەکانیەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەردەوامە، و هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ خێراکردنی ڕێکارەکان، و میکانیزمێکی نوێی کارکردن گیراوەتەبەر، کە تێیدا بڕە پارەی کاش بۆ گەشتیار بە دراوی دینار وەردەگیرێ بەرامبەر دۆلار لە لقەکانی بانکەکەمان لە بەغدا یان لقەکانمان لە پارێزگاکانی تر، بە مەرجێک پارەکە نابێت کەمتر لەماوەی ٢٤ کاتژمێر لە بەرواری ئەنجامدانی گەشتەکەوە بدرێت.
     راشیگەیاندوە" کە بەر لە گەشتکردن و (تەواو کردنی رێکارەکان) واتا پێش مۆری پاسپۆرت و پێش سواربوونی فڕۆکەکە بڕی دیاریکراوی ئاڵوگۆڕی دراوەکە رادەستی گەشتار دەکرێت.
    بەیاننامەکەی "عەقیل شویلی " ئەوەشی خستۆتە روو ، کە پێداویستییە پێویستەکان بریتین لە بەڵگەنامەی ئەسڵی بۆ هەر گەشتیارێک لە (پاسپۆرت + کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی +کۆپی رەنگاو رەنگ)، و بلیتی فرۆکە کە گەشتەکەی تێدا دیار بێت .