بانكی ڕەشید دەستپێكردنی پلانی متمانە بۆ پێدانی قەرز ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 5-02-2023, 17:29
  • +A -A

    بەغدا - INA
    بانكی ڕەشید ئەمڕۆ یەكشەممە دەستپێكردنی پلانی متمانەی بۆ پێدانی قەرز ڕاگەیاند.
    بانكەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : سەرجەم لقەكان ڕاسپێردراون بۆ بەرەوپێشبردنی مامەڵەی قەرز بۆ سەرجەم كەرتەكان، دوای دەستپێكردنی پلانی متمانە بۆ ساڵی 2023.
    بانكەكە داوای لە هەموو ئەو هاووڵاتیانەی خوازیاری بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییە بانكییەكانن، پێداچوونەوە بە لقەكانی بانكەكە بكەن لە بەغدا و پارێزگاكان داواكارییەكانیان پێشكەش بكەن و مامەڵەكانیان بەرەوپێش ببەن.