دادگای تێهەڵچونەوەی نەینەوا داوای یەكلاییكردنەوەی پرسی دەستبەسەركراوەكان دەكات

  • 18-04-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع سالم بەدران سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی تێهەڵچونەوەی نەینەوا داوای كرد پرسی دەستبەسەركراوەكان یەكلایی بكرێتەوە. لەوبارەیەوە دادوەر عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی دادگای فیدڕاڵی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: سالم بەدران سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی تێهەڵچونەوەی نەینەوا دوای كردووە لێكۆڵینەوە لەبەربەستەكانی بەردەم بەرێوەچوونی كارەكان و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بكرێت، ئەوەش دوای كۆبونەوەی لەگەڵ دادوەری لێكۆڵینەوەی موسڵ كە بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی تێهەڵچونەوەی و موسڵ و داواكاری گشتی نەینەوا بەرێوەچوو.