مندلاوی : کەرتی گەشتوگوزار لەعێڕاقدا هەموو بنەماکانی سەرکەوتن لەخۆدەگرێت

ئابوری
  • 28-01-2023, 14:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محسن مندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە جەختی لەوەکردەوەکە کەرتی گەشتوگوزار لەعێڕاقدا سەرجەم بنەماکانی سەرکەوتنی تیادایە.
    بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی مندلاوی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردراوە ئاماژەی بەوەکرد کە چاوی کەوت بە دەستەی کارگێڕی یەکێتی کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار .
    مندلاوی لەدیدارەکەدا وتی کەرتی گەشتوگوزاری عێڕاق بنەماکانی سەرکەوتنی تیادایە و پێویستی بە وەبەرهێنان هەیە و ئامادەگی خۆیشی نیشان دا بۆ کۆمەککردنی یەکێتی کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار.
    لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار حیدر عامر دجێلی
    ڕوونی کردەوەکە مەبەست لەسەردانەکە تاووتوێکردنی بابەتەکانی پەیوەست بە کاری گەشتوگوزارەلەلایەن کۆمپانیاکان و چۆنێتی
    یارمەتیدانیان و لابردنی ئاستەنگەکانی پێشیانە
    لەپێناو بەگوڕدانی زیاتری ئەم کەرتە لەعێڕاقدا.