7 هاندەر لە ڕووداوێکی هاتۆچۆلەسەرڕێگای بەسڕە گیانیان لەدەست دا

ناوخۆ
  • 16-01-2023, 13:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    فەرمانگەی تەندروستی زیقاڕ ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای بەسڕە 7 هاندەر گیانیان لەدەست داوەو 30 کەسی دیکەش برینداربوون.
    بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی زیقاڕ حسین جلیلی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە ڕووداوەکە پاسێک بووەکەژمارەیەک هاندەری هەڵگرتووە بۆ بەسڕە بۆئامادەبوون لە یاری نێوان عێڕاق وقەتەڕ.
    ڕووداوەکەش بەهۆی بەریەککەوتنی  پاسەکە لەگەڵ بارهەڵگرێکدا بووە کە ئەوکارەساتەی لێکەوتەوە.