سەرۆك وەزیران بۆ (INA): کەنداوی ٢٥ لە بەسرە پەیامێکە بۆ هەڵگرتنی قەدەغەکردنی یاری كردنی نێودەوڵەتی لەسەر یاریگاکانی عێراق

سیاسی
  • 14-01-2023, 17:56
  • +A -A

    بەغدا - INA - هندرین مەكی
     وێنەگرتن لەلایەن ستار غەزی
     ئەمڕۆ شەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران دووپاتیکردەوە کە ٢٥ەمین پاڵەوانێتی کەنداو لە بەسرە پەیامێکە بۆ هەڵگرتنی قەدەغەکردنی نێودەوڵەتی لەسەر یاریگاکانی عێراق.
     سودانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پاڵەوانێتی جامی کەنداو پەیامێکە بۆ سەرجەم دامەزراوە وەرزشییە نێودەوڵەتییەکان کە عێراق وڵاتێکی ئارامە، هەروەها توانای
    ‎ڕێكخستن و بەڕێوەبردنی پاڵەوانێتی تریشی هەیە
     ئاماژەی بەوەشکرد، "سادەترین پەیام کە یەكێتی تۆپی پێ نێودەوڵەتی دەتوانێت بیخاتە بەردەم ڕای گشتی عێراق، هەڵگرتنی قەدەغەکردنی یاری نێودەوڵەتی لەسەر یاریگاکانی عێراقە".