سودانی ڕێنمایی دووبارە پێکهێنانی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیکردنی جامی کەنداوی عەرەبی کرد

وەرزش
  • 7-11-2022, 12:25
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکوەزیران ڕێنمایی دووبارە پێکهێنانی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیکردنی بیست و پێنجەمین پاڵەوانێتی تۆپی پێی جامی کەنداوی عەرەبی کرد، کە لەلایەن پارێزگای بەسرە میوانداری دەکرێت.
     لە ڕاگەیەندراوێکی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران، داوای ئاڕاستەی دووبارە پێکھێنانەوەی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیکردنی جامی کەنداوی عەرەبی (25) تۆپی پێ، بە سەرۆکایەتی وەزیری لاوان و وەرزش، ئەحمەد المبراقع، و ئەندامێتی هەریەک لە لە:
     1. وەزیری ڕۆشنبیری.
     2. پارێزگاری بەسرە.
     3. جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان.
     4. سەرۆکی دەسەڵاتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان.
     5. یاریدەدەری وەزیری دەرەوە.
     6. یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەتی نەوت.
     7. یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەتی تەندروستی.
     8. یاریدەدەری وەزیری گواستنەوە و گەیاندن.
     9. یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەتی کارەبا.
     10. ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری لاوان و وەرزشی.
     11. سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان.
     12. بەڕێوەبەری گشتی بەشی پرۆتۆکۆل لە ئەمانەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران.
     13. سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق.
     14. بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە.
     15. سەندیکای ڕۆژنامەنووسان.
     16. نوێنەری وەزارەتی دارایی.
     17. نوێنەری تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی.
     18. بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزشی پەروەردەی وەرزشی (سکرتێری لیژنە).
     ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕێنماییەکە بریتی بوو لە وەرگرتنی ئەرکی ئامادەکردنی مەرجەکانی ئەنجامدانی پاڵەوانێتییەکە لە پارێزگای بەسرە لەلایەن کۆمسیۆنەوە، جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەرکەوتنی، ئاسانکاریکردن بۆ سەرجەم ڕێکارەکان، و بەدواداچوون بە گرنگییەکی زۆرەوە، بەمەرجێک وەزارەتی لاوان و وەرزشی. ڕاپۆرتدەری لیژنەکە کاندید دەکات، کارەکانی بەڕێوەدەبات و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی دەکات، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.