لە جامی کەنداو 25 هەڵبژاردەی عومان سەرکەوت بەسەر هەڵبژاردەی یەمەن

وەرزش
  • 9-01-2023, 18:28
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە، هەڵبژاردەی عومان سەرکەوتنێکی گرنگی بەسەر هاوتا یەمەنییەکەیدا بەدەستهێنا، بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ،لەچوار چێوەی بەڕێوە چونی جامی 25 هەمین لە پاڵەوانێتی کەنداودا.
     پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) لەناو یاریگا ئاشکرایکرد"بەم ئەنجامە، هەڵبژاردەی عومان بۆ چوار خاڵی لە ناو کۆمەڵەکەی خۆی بەدەستهێنا بەشێوەیەکی کاتی، بە چاوەڕوانی ئەنجامی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بەرامبەر هاوتا سعودییەکەی، هەڵبژاردەی یەمەن ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە دەکات. 
     هەڵبژاردەی نیشتمانی،لەیاریگای نەخلە لە چوارچێوەی هەمان کۆمەڵە بەرامبەر هاوتا سعودییەکەی یاری دەکات، چاوی لەسەر سێ خاڵەکە بەدەستی بێنێت.