گوتارەکەی سودانی لەپاڵەوانێتی کەنداو جێ بایەخی کەناڵە عەرەبیەکانە

سیاسی
  • 7-01-2023, 16:01
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ڕاگەیاندنەکانی عەرەبی وجیهانی گرنگیەکی بێوێنە بەعێڕاق دەدەن بەتایبەتی پاڵەوانێتی کەنداو کەلەشاری بەسڕە بەڕێوەدەچێت.
    کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لەم بۆنەیەدا گرنگیان دا بە دەرەنجامی گەمەکەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێڕاق و عەممان و هەروەها سعودیەو یەمەن.
    هەروەها کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەسخۆشیان لە  گەرم وگوڕی عێڕاق کرد بۆ ئەو ڕێکخستن و ئامادەسازیەی کە بۆ پاڵەوانێتیەکە ئەنجامی دا،
    لەهەمان کاتیشدا کەناڵەکان گرنگیان دا بە وتەکەی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی کە تیایدا جەختی کردەوەلەسەر گیانی برایەتی  وخۆشەویستی لە لای عێڕاقیەکان ، چەند ڕۆژنامەیەکی عەرەبیش ئاماژەیان کرد پیرۆزباییەکەی میری کوێت شێخ نواف احمد جابر سەباح بۆ سەرۆک کۆماری عێڕاق عبداللتیف جمال ڕشید .
    ڕۆژنامەی شرق اوستی سعودیش وای دانا کە ئەم پاڵەوانێتیەی کەنداو ئاماژەیەکە بۆئەوەی کە عێڕاق خوازیاری ئەوەیە هەنگاوبنێت بەرەو
    قۆناغێکی نوێ لەپەیوەندیەکانی لەگەڵ دراوسێکانیدا،بەڵام ڕۆژنامەی ئەهڕامی میسڕی زیاتر جەختی کردەوەلەسەر گەڕانەوەی شاندی کوێت لەبەر شپرزەییەکی ئەمنی بووە.
    شێخ ڕاشد حمید نعێمی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیماڕاتی باسی لەوەکرد کە ئەم پاڵەوانێتیە کەلەعێڕاق بەڕێوەدەچێت مانای ئەوەدەگەیەنێت کە وڵاتانی کەنداولەگەڵ بەغداد دەوەستن لەکێشەو ئاریشەکاندا وپاڵپشتی عێڕاق دەکەن لەگەڕانەوەبۆ نەخشەی جیهان ، ڕۆژنامەی یەکێتی ئیماڕاتیش لە وتارێکیدا باسی لەوپەیوەندیە
    برایانەی کرد کەلەنێوان عێڕاق وئیماڕاتداهەیە ،ڕۆژنامەی الڕایەی قەتەڕیش 
    لێدوانەکانی باڵیۆزی قەتەڕی لەعێڕاق بڵاوکردەوە کەوتی پاڵەوانێتیەکە لەکەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەدەچێت و بەشێوەیەکی نایاب ڕێکخراوە.
    هەروەها نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لای عێڕاق دەسخۆشی لەبەڕێوەچوونی ئەم پاڵەوانێتیە کرد وجەختی کردەوەلەسەر ئەوەی کە ئەم ڕووداوە دەیسەلمێنێت کە عێڕاق توانای ڕێکخستنی ئەمجۆرە پاڵەوانێتیانەی هەیە.