دەسپاکی: دەسگیرکردنی 9 ڕاییکار لەفەرمانگەکانی تۆمارگەی خانووبەرەی بەسڕە

ناوخۆ
  • 7-01-2023, 14:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە 9 کەسی دەسگیرکرد کەلە فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرەی بەسڕە دا مامەڵەیان ڕایی دەکرد.
    بەیاننامەی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی سەربەدەسپاکی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی تیمێکی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی دەسپاکی لە بەسڕە لە چەند فەرمانگەیەکی سەر بە قەزاوناحیەکانی پارێزگاکە 9 ڕاییکاری دەسگیرکرد لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکانیاندا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشیان بۆکرایەوە بەپێی یاسا کارپێکراوەکان.
    ئەمەو پێشووتر لە سێی مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ دەسپاکی ڕایگەیاند کە 8 کەسی لەبەغداو 3لەکەرکوک و یەک کەسیشی لە ئەنباڕ دەسگیرکردووەکە بەنایاسایی کاریان کردووە.
    هەروەها دادوەر حیدر حنون سەرۆکی دەستەی دەسپاکی دەسخۆشی لەهاووڵاتیان کرد بۆ هاوکاریان لەم ڕووەوە بۆئەنجامدانی بەدوداچوون و دەسگیرکردنی سەرپێچیکاران کە بەنایاسایی کاری ڕاییکاری دەکەن لەفەرمانگە حکومیەکاندا.