سەرۆکی نوێی دەسپاکی دەستبەکاردەبێت

سیاسی
  • 15-11-2022, 16:24
  • +A -A

    بەغداد/INA
    دەستەی دەسپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە سەرۆکە نوێکەی  حیدر حنون دەست بەکاربووە.
    دەسپاکی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە حیدر حنون ئەمڕۆ دەستی بەکارەکانی خۆی کرد وەکو سەرۆکی دەستەی دەسپاکی لە باتی عەلا ساعدی کە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی بۆ سەرۆک وەزیران پێشکەش کردبوو.
    حەنون لە دیدارێکدا کە جێگری سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و بەڕێوەبەرانی گشتی دەستەکە ئامادەی بوون وتی سەرکەوتنمان لەم ئەرکەدا بەرپرسیارێتیەکی مەزنە .
    جەختیشی لەوەکردەوەکە پێویستە هاوڵاتی بەشێوەیەکی بەرجەستە دەرەنجامی کارەکانمان ببینێت، ئاماژەشی بەوەکرد کە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پێویستی بە کۆشش وهاوکاری هەموولایەک هەیە، لەهەمانکاتیشدا دەسخۆشی لە عەلاساعدی کرد بۆ ئەوکۆششانە ئەنجامیانی دا لەکاتی سەرۆکایەتیکردنی بۆ دەستەکە.
    شایانی باسە کە حنون خاوەن بڕوانامەی دبلۆمی باڵایە لە زانستەکانی دادوەری وچەندین پلەوپۆستی دادوەری بینیوە کەدواهەمینیان پۆستی سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی میسان بووە.