200 خێزانی ئاوارە لەهەرێمی كوردستانەوە گەڕانەوە شاری موسڵ

  • 2-03-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع پارێزگاری نەینەوا، ئەمرۆ هەینی، رایگەیاند: 200 خێزانی ئاوارە لە هەرێمی كوردستانەوە گەڕاونەتەوە پارێزگای نەینەوا. نۆفل عاكوب پارێزگاری نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: 200 خێزانی ئاوارە لە هەرێمی كوردستانەوە گەڕاونەتەوە موسڵ، وتیشی ئەو ئاوارانە سەر بە نەتەوە و ئاینی جۆراوجۆر بوون لە نێویاندا شەبەك و مەسیحی و كورد. عاكوب وتیشی ئاوارەكان گەڕاونەتەوە ناوچەی نیشتەجێبونیان لە ناوەندی پارێزگای نەینەوا و قەزای تەلكێف و حەمدانییە. ئاماژەی بەوەشكرد پارێزگاری نەینەوا ئەو ئاوارانەی بەو ئۆتۆمبێلانە بۆ ناوچەكانیان گواستوەتەوە كە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەوە بۆیان دابینكراوە.