هەولێر.... دروستکردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری کەرتی تەندروستی

ناوخۆ
  • 26-12-2022, 16:36
  • +A -A

    هەولێر ـ  INA
    بە گوژمەى نزیکەى (700 ملیۆن دینار،) بەردی بناغەی دروستکردنی بنکەیەکی تەندروستی لە گەڕەکى سێبەردان لەهەولێر دانرا.
    ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کەئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرتووە ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە 2022.12.26، بەگوژمەى (662 ملیۆن و 750 هەزار دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بەردی بناغەی پڕۆژەى دروستکردنی بنکەی تەندروستی جۆرىB- لە گەڕەکی سێبەردان دانا، کە بەشێوەى بەڵێندەرایەتى جێبەجێدەکرێت و ماوەى پڕۆژەکەش (380) ڕۆژە.
    هەروەها وتی وێڕاى پیرۆزبایمان لە دانیشتوانى گەڕەکى سێبەردان، لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2023، بەپێى ئەو ئامادەکارى و پلانانەى داڕێژراوە پڕۆژەکانمان هەمەچەشن دەبن لە هەموو سێکتەرەکان.
    سەبارەت بە گەڕەکى سێبەردانیش ئێستا دەتوانین بڵێن هەموو شەقامەکانى ئەو گەڕەکە قیڕتاو و کونکرێت کراون، دروستکردنى ئەم بنکە تەندروستیەش یەکێکى دیکەیە لە خزمەتگوزارییەکان، کە دەتوانێت خزمەتێکى زۆرى دانیشتوانى ئەو گەڕەکە بکات، دڵنیایی دەین بە هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان، وەکو پارێزگاى هەولێر و حکومەتى هەرێمى کوردستان، هەرچى لە تواناماندابێت پێشکەشى بکەین بۆ خزمەتکردنى هاوڵاتییان.