عەبدوڵڵا: پەرلەمان لەخولی ئێستای بەدوای دەركردنی یاسای پاراستنی مافی هەموو پێكهاتەكانە

سیاسی
  • 25-12-2022, 14:31
  • +A -A

     بەغدا- INA

    ئەمڕۆ یەكشەممە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەبۆنەی جەژنی كریسمسەوە پیرۆزبایی لە مەسیحییەكان كرد، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە پەرلەمان لە خولی ئێستای خۆیدا بەدوای دەركردنی یاساكاندایە بۆ پاراستنی مافی هەموو پێكهاتەكان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمان، بە بۆنەی لە دایكبوونی پێغەمبەر مەسیح (د.خ)، پیرۆزبایی لە مەسیحییەكان كرد، و هیوای بەختەوەری و ئارامی و دڵنیای لە وڵاتەكەماندا بۆ خواستن.
    جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بروسكەیەكی پیرۆزبایی بۆنداری بە پاكترین و جوانترنی شێوە پێشكەشی خوشك و برا مەسیحییەكان كرد بە بۆنەی لە دایكبوونی مەسیح (د.خ) ناردووە و خواستەكانی خۆی بۆ مەسیحییەكانی وڵات چێژ لە خۆشی و چاكە و ئارامی و هاوسەنگی وەربگرن.
    عەبدوڵڵا جەختی لەوەشكردەوە : ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵدەدات، لە خولی ئێستای خۆیدا، یاسا دەربكات كە مافەكانی هەموو پێكهاتەكانی گەل بپارێزێت و بنەماكانی مافەكانی مرۆڤ بچەسپێنێت و چەمكەكانی لێبوردەیی و بەها باڵاكان بڵاوبكاتەوە و پشتیوانی بكات،هەروەها هەوڵدان بۆ گەیشتن بە خواست و هیواكانی گەلەكەمان و پێشخستنی واقیع و پێشخستنی وڵاتەكەمان بەرەو پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی خوازراو.