لە ناوچەی مەدائینی باشوری بەغداد تیرۆریستێك دەستگیر كرا

ئەمنی
  • 8-04-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع فەرماندەیی ئۆپەراسۆنەكانی بەغداد، ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند: تیرۆریستێكیان لە ناوچەی مەدائینی باشوری بەغدادی پایتەخت دەستگیركردووە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد رایگەیاند: " لە ناوچەی مەدائینی باشوری بەغداد هێزێكی سەر بە ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد، تیرۆریستێكیان دەستگیركردووە كە بەپێی مادەی 4ی تیرۆر داواكراو بووە"، وتیشی " دوای دەستگیركردنی رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكا كراوە بۆ تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكان".