نووسینگەی سودانی ڕایدەگەیەنێت کە ژمارەیەک تۆمەتبار حەواڵەی دادگا دەکات بۆلێکۆڵینەوە لەگەڵیان

سیاسی
  • 24-12-2022, 16:41
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە ژمارەیەک تۆمەتباری داوەتە دادگا کەیەکێکیان ئەفسەری لێکۆڵینەوەیە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سودانی لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەوکاتەی کە هەندێک ڕاپۆرتی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی ئاماژەدەکەن بە پێشێلکاری دژبەمافەکانی مرۆڤ لە دەزگاکانی حکومەت لەپێشوودا،ئێمە ئەو پێشێلکاریانەمان لەسەرەتاوە دەستنیشان کردووەو بۆچارەسەرکردنیان خستوومانەتە بەرنامەی وەزارەتەوە.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە لەگەڵ دەسبەکاربوونی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی دەستوبرد هەستا بە دامەزراندنی ڕاوێژکارێک بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ؟و چەندڕێکارێکیش دیارکراوە بۆ وەرگرتنی سکاڵا و مامەڵەکردن لەگەڵ پێشێلکاریەکان.
    هەروەها وتی داوالە هاووڵاتیان دەکەین کە دووچاری پێشێلکاری بوونەوەلەمبوارەدا سکاڵا پێشکەش بکەن لەڕێگەی ئەم ژمارەتەلەفۆنەوە:07844826901 ، ڕوونیشی کردەوەکە تاهەنووکە زیاتر لە3000 سکاڵا بەرزکراوەتەوە.