سودانی رێنوێنی دەكات بۆ ئەوەی فرۆكەیەكی تایبەت بنێردرێت بۆ گواستنەوەی تەرمی زوبەعی لە قەتەر

سیاسی
  • 21-12-2022, 13:57
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمرۆ چوار شەممە، رێنوێنی دەكات بۆ ئەوەی فرۆكەیەكی تایبەت بنێردرێت بۆ گواستنەوەی تەرمی سەلام زوبەعی جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشووتر لە قەتەرەوە بۆ عێراق.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی رێنوێنی دەكات بۆ ئەوەی فرۆكەیەكی تایبەت بنێردرێت بۆ گواستنەوەی تەرمی بەرێز سەلام زوبەعی جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشووتر لەوڵاتی قەتەر بۆ عێراق بۆ ئەوەی لەوڵاتەكەی بەخاك بسپێدرێت.