سودانی رێنوێنی دەكات دەستەیەكی باڵا بۆ رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی پێكبهێنرێت

سیاسی
  • 16-11-2022, 20:21
  • +A -A

     بەغداد - INA

    محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە، رێنوێنی كرد دەستەیەكی باڵا بۆ رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی لەگەڵ تێمێكی پشتگیردنی پێكبهێنرێت.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و بەئامانجی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەپێی بەرنامەی وەزاری و بەشێوەیەكی ناكلاسیكی كەبەسەر نەرێنیەكانی رابردوودا بەسەركەوێت، ئەمڕۆ چوار شەممە، دەستەی دەستپاكی، دەستەیەكی جیاواز لەژێر ناوی " دەستەی باڵا بۆ بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی" پێكهێنا، بەمەبەستی پەلەكردن لەرووبەرووبوونەوەی پرسە گەورەكانی گەندەڵی و گەراندنەوەی داواكراوەكان بەپرسی گەندەڵی و پارە گشتیە دزراوەكان. 
    ئاشكراشیكرد: سەرۆك وەزیران رێنوێنی كرد كەتیمێكی پاڵپشت بەدەسەڵاتی فراوانەوە دابمەزرێت بۆ ئەوەی پشتگیریەكی تەواو لەدەستەی باڵا بۆ رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی بكات لەكردنەوەی ئەو پرسانە، عەبدولكەریم عەبد فازل بەرێوبەری گشتی لەوەزارەتی ناوخۆ سەرۆكی ئەم تیمە دەبێت. 
    رونیشیكردەوە: سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران رێنوێنی ئەوەشی كرد كەرێكارەكانی تیمی ناوبرا لەچوارچێوەی بەردەستبوونی هەموو گەرەنتیەكانی دەستوور و یاساكان بێت بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بەمافی مرۆڤەوە.