سودانی سوپاسی ئەو وڵاتانە دەکات کە بەشداربوون لە دووەمین لوتکەی بەغدا

سیاسی
  • 21-12-2022, 01:07
  • +A -A

    بەغداد-INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران سوپاسی ئەو وڵاتانەی کرد کە لە دووەم لوتکەی بەغدا لە ئوردن بەشدار بوون.
    سودانی لە تویتێکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند " لوتکەی بەغدای2 بە میوانداری ئوردون ڕۆڵی سەرەکی عێراقی لە ناوچەکە و جیهاندا پشتڕاست کردەوە و دەبێتە خاڵی دەستپێک بۆ گەشەپێدانی ئابووری و هاوبەشییەکی جدی لەسەر بنەمای ئاشتی بەغدا.
    دیاریشکرد : سوپاسی هەموو ئەو وڵاتانەی کە بەشداری لوتکەیان کرد، بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ برایان و دۆستان بۆ گەیشتن بە ئامانجە ئابووری و پێشکەوتنەکانمان لە خزمەتکردنی گەلەکەمان.