سەرۆک کۆمار و سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح جەختیان لەگرنگیی بەردەوامبوون لەپشتیوانیکردنی حکومەت کردەوە

سیاسی
  • 20-12-2022, 20:25
  • +A -A

     بەغداد-INA
    سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید و سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختییان لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردن لەحکومەت و ڕاونانی پاشماوەکانی تیرۆر کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی عامری لەبەیانامەیێکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند، عامری لەنووسینگەی خۆی لەبەغدا سەرۆک کۆمار پێشوازی لە سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید کرد,ئاماژەی بەوەشکرد" لەکۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتی ولات تاوتوێکرا و تەئکیدیشی لەسەر بەردەوامی پشتیوانیکردن بۆ حکومەت کردەوە لەجێبەجێکردنی پرۆگرامی دژە گەندەڵی و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بەهاوولاتیان بۆ یاسادانانی ئەو یاسایانەی کە بەشدارن لە جوڵاندنی کەرتی تایبەت و ڕاکێشانی وەبەرهێن بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری.
    بەپێی راگەیەندراوەکە، هەردوولا چاو بە پێشێلکارییە ئەمنییەکانی ئەم دواییە خشاندن کە کۆمەڵێک شەهیدیان لە قارەمانانی هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیانی پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە دا و جەختیان لەسەر پێویستی هوشیاریی و ئاگادارکردنەوە و درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنە پێش هێشتنەوەی تەوژمی کردارە پێشەکیەکان بۆ ڕاوکردنی پاشماوەکانی تیرۆر و بنبڕکردنی ڕەگەکانی.