سودانی سەرۆکایەتی شاندێكی عێراقی دەکات لەکۆبوونەوەیەکی پێنج لایەنی دا کەپێکدێت لەعێراق و ئوردن و میسر و کوێت و فەرەنسا

سیاسی
  • 20-12-2022, 18:28
  • +A -A

    بەغداد-INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە سەرۆکایەتی شاندێكی عێراقی کرد بۆ کۆبوونەوەیەکی پێنج لایەنی کەپێکدێت لەعێراق و ئوردن و میسر و کوێت و فەرەنسا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی گەیشتووە ڕایگەیاند " محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەیەکی پێنج لایەنەدا سەرۆکایەتی شاندی عێراقی کرد کە پێکهاتبوو لە عێراق و ئوردن و میسر و کوەیت و فەرەنسالە پەراوێزی کۆنفرانسی دووەمی هاوکاری و هاوبەشی بەغدا بە میوانداری شانشینی هاشمی ئوردون بەڕێوەچوو.