عامری داوا لە هێزە چەكدارەكان دەكات كاری هەواڵگری بەهێزتر بكەن

سیاسی
  • 18-12-2022, 17:20
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح داوای لە سەركردەكان و فەرماندەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد كە وریا بن و بەدوای توخمە تیرۆریستییەكاندا بگەڕێن و كاری هەواڵگری بەرەوپێش ببەن.
    عامری لە تویتێكدا، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەداواداچوونی بۆ كرد و ڕایگەیاند: جارێكی دیكە خراپەكاری سەرییان دەردەكەوێت و تیرۆریش دەگەڕێتەوە بۆ خیانەت و ترسنۆكی و شەڕانگێزی خۆی بۆ ئەوەی زیان بە ژیانی ڕۆڵەكانمان و هێزی ئەمنی دلێرمان بگەیەنێت.
    ئاماژەی بەوەشدا : ئێمە دڵگرانین بە هەواڵی شەهیدبوونی گروپێكی قارەمانی پۆلیسی فیدراڵی كە ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشێكی تیرۆریستی خیانەتكارانە بۆ سەر جەرگەی قەزای ڕیاز لە پارێزگای كەركوك.
    ئەلعامری سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانە بۆ كەسوكاری شەهیدان پێشكەشی كرد، دوعای بۆ بریندارەكان كرد بە خێرایی چاكببنەوە، داوای لە هێزە چەكدارەكان و فەرماندەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد، كە وریا بن، بەدوای توخمە تیرۆریستییەكاندا بگەڕێن، بۆ بەرزكردنەوەی كاری هەواڵگری، بەشداریكردنی خەڵكی ناوچە ئازادكراوەكان تێیدا، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە بۆ پەرشوبڵاوی پلانەكانی دوژمن و بڵاوەپێكردنی هەوڵ و تواناكانی.