سەرۆك كۆمار جەخت لە سەر پێویستی گرنگیدان بە مەزارە پیرۆزەكان و دەستپێشخەرییەك بۆ بنیادنانەوەی شوێنە ئاینییەكان دەكات

ناوخۆ
  • 14-12-2022, 19:39
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ چوارشەممە، جەختیكردەوە كەپێویستە گرنگی بە مەزارە پیرۆزەكان بدرێت و دەستپێشخەری كرد بۆ ئاوەدانكردنەوەی شوێنە ئاینییەكان.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: 
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ چوارشەممە لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە دكتۆر میشعان محێدین خەزرەجی سەرۆكی دیوانی وەقفی سونی. 
    ئاشكراشیكرد: لە دیدارێكدا سەرۆك كۆمار داوایكرد پەیامی لێبوردەیی و خۆشەویستی بڵاوبكرێتەوە لە رێگەی پێشكەشكردنی وتاری میانڕەو ئامێز، جەختیكردەوە لەسەر پێویستی قووڵكردنەوەی هاریكاری نێوان هەموو لایەك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان و وەستان بەرامبەر فكری توندرەوی و سەپێنراو.
     هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بە گرنگی ئەو پاڵپشتییەی كە لەلایەن ناوەندە ئاینییەكانەوە پێشكەش دەكرێن لە پێناو خزمەتگوزارییە گشتییەكان بۆ هاووڵاتیان، ئاماژەیدا بە گرنگی پشتیوانیكردنی حكومەت لە هەوڵەكانی بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی كاری خۆی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی كە هاونیشتمانیان هیوای بۆ دەخوازن.
    رونیشیكردەوە: سەرۆك كۆمار تەئكیدیكردەوە لەسەر لە گرنگیدان بە هەمو مەزارگە پیرۆزەكان و دەستكردن بە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی شوێنە ئاینییەكان و ناساندنی بۆ ئەوانەی سەردانی دەكەن بۆ چالاككردنی بواری گەشتیاری ئایینی كە دەتوانێت پاڵپشتی ئابووری وڵات بكات.
    راشیگەیاند: لە بەرامبەردا سەرۆكی دیوانی وەقفی سونی سوپاسی سەرۆك كۆماری كرد بۆ ڕێنماییەكانی، جەختیكردەوە لە كاراكردنی ڕۆڵی ڕاوێژكاری و پەروەردەیی لە دامەزراوە ئاینییەكان و بڵاوكردنەوەی خۆشەویستی لە نێو هەموو عێراقییەكاندا.