مالکی وخەزعەلی سەرەخۆشی لە بافڵ تاڵەبانی دەکەن بۆ شەهیدبوونی فەرماندەیەکی پێشمەرگە

سیاسی
  • 13-12-2022, 17:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالکی و ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسایبی ئەهلی حەق شێخ خەزعەلی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە سەرەخۆشیان کرد لە سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی بافڵ تاڵەبانی بۆ شەهیدبوونی فەرماندەی پێشمەرگە ئاکام عومەر.
    بەیاننامەی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساکە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ئاماژەی بەوەکرد کە بەغەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی ئاکام عومەرمان پێگەیشت، ئێمە ئەوکارە تیرۆریستیە سەرکۆنەدەکەین سەرەخۆشی لە کەسوکاری دەکەین.
    لەلایەن خۆشیەوە ئەمینداری عەسایبی ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی لەتویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچونی بۆکرد بەغەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەرمان پێگەیشت ، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەو کەسوکار و هاوڕێیانی دەکەین لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و لەهێزەکانی پێشمەرگە.