وەزیری نەوت و شاندی دانوستکاری هەرێم باس لە ڕێگاچارەکانی کێشە هەڵپەسێرراوەکانیان دەکەن

سیاسی
  • 13-12-2022, 15:24
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وزیری نەوتی عێڕاقی حیان عبدالغنی و شاندی دانوستکاری هەرێم ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باسیان لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێرراوەکان کرد.
    بەیاننامەی وەزارەت کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ئاماژەی بەوەکرد کە جێگری سەرۆک وەزیران بۆکاروباری وزەو وەزیری نەوت حیان عبدالغنی پێشوازیکرد لە شاندێکی دانوستکاری هەرێم بەسەرۆکایەتی وەزیری دارایی ئاوات شێخ جناب و ئەندامێتی هەریەک لە بریکاری وەزیری سامانە سروشتیەکان کمال محمد و سەرۆکی دیوانی 
    ئەنجومەنی وەزیران ئومێدسباح و سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەبەغدا و وتەبێژی حکومەتی هەرێم وژمارەیەک ڕاوێژکاری وەزارەتی سامانەسروشتیەکان.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە لە میانەی دیدارەکەدا باس لە ڕێگاکانی کاراکردنەوەی لێژنە هاوبەشەکان کرا کە پەیوەستن بە لێژنەی دانوستکارەوە کەلەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێکهێنراوە بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەی واقعی بۆ کێشە هەڵپەسێرراوەکان.
    لەبەیاننامەکەدا ئاماژەبەوەکرا کە لەدیدارەکەدا
    بریکاری وەزارەت بۆکاروباری دەرهێنان کریم حتاب و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئابووری و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی گرێبەستەکان ئامادەبوون.